گواردیۆلا پەیوەندی بە یاریزانێکی بەرشلۆنەوە کردووە

پێپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پەیوەندی بە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسییەوە کردووە.

ماڵپەڕی “فوت میرکاتۆ” ئاشکرایکردووە، دوای لێدوانەکانی گواردیۆلا لە بارەی نەتوانایی یانەکەی لە گواستنەوەی هاری کەین بەبڕی 150 ملیۆن یورۆ، دەرکەوتووە کە یانەی مانچستەر سیتی بڕی 116 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکە پێشکەشکردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی تۆتنهام سووربوون لەسەر خواستەکانیان، کە 150 ملیۆنە، ئەم بڕیارەش کۆتایی بە هەوڵەکانی سیتی هێناوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، گواردیۆلا بۆ دابینکردنی جێگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بیر لە چارەسەرێکی دیکە دەکاتەوە، ئەویش ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەیە، بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەکردووە، داوایلێکردووە ڕاوبۆچوونی خۆی لەبارەی یاریکردن بۆ سیتی ئاشکرابکات.

فوت میرکاتۆ نوسیویەتی، هەردوو جەمسەری گواردیۆلا و گریزمان سەرسامبوون بەیەکدی و یاریزانە فەرەنسییەکە ڕەزامەندی نیشانداوە هەنگاو بەرەو مانچستەر بنێت، بەو مەرجەی بەڕێوەبەرانی بارسا بە گواستنەوەی قایلبن.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ بۆندی چوارەم یاریزان نوێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

چوارەم بۆندی پاریس پاڵەوانێكی ئەوروپایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چی دەکات؟

مێسی نیازی وایە لە ئەوروپا درێژە بە یاریی کردن بدات و نایەوێت بەرەو خولی ئەمریکا یان کیشوەری ئاسیا…
Total
0
Share