چاڤی نهێنیی پارچە كاغەزەكە و ئاماژەكەی ئاراوخۆی ئاشكراكرد

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێیوایە هێشتا تیپەكەی كێشەی زۆرە و پێویستی بە چارەسەركردن هەیە.

دوای یەكسانبوونیان لەگەڵ ئیسپانیۆل، چاڤی هێرناندێز جەختیكردەوە كە ئەوان لە قۆناغی دروستبوونەوەدان و پێویستییان بە كاتی زیاتر هەیە.

وتیشی: “بەكارهێنانی پارچە كاغەزێك بۆ پیكێ و بۆسكێچ تەنها لەبەر ئەوە بووە كە بەهۆی دەنگە دەنگی هاندەرانەوە نەمتوانیوە شێوازی یاریكردن بگۆڕم و ناچار بە نووسین بۆم ناردوون.”

ئاماژەی بەوەشدا كە پێش كۆتاییهاتنی یارییەكە، ئاراوخۆی بەرگریكار لەگەڵ یاریزانێك دەبێتە دەماقاڵێیان و ئەمیش بە ئاماژەیەك پێیڕاگەیاندووە كە ئێوە تیپی پلە دوون.

چاڤی جەختیكردەوە كە ئەو هیچی نەبینیوە بەڵام داوای لێبوردنی كرد و وتی، هەمیشە پێویستە ڕێز لە تیپی بەرامبەر بگرین.

 ڕاهێنەرەكەی بەرشلۆنە ئاشكرایكرد كە ئامانجی تیپەكەی لە ئێستادا گرتنی یەكێك لە پلەكانی یەكەم تا چوارەمە بۆ ئەوەی بگەنە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

حوكمی تاڵیبان وایكردووە ئالوودەبووانی هۆشبەر گۆشتی یەكتر بخۆن

بابەتی دواتر

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share