جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی لە سعودییە دۆزرایەوە

ئەو جێگە پێیەی لە سعودییە دۆزراوەتەوە

گروپێک لە زانایانی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی زانستی مێژووی ئەمریکی توانیان جێ پێیەکی 120هەزار ساڵی بدۆزنەوە کە دەکرێت کۆنترین نیشانەی مرۆڤ بێت لەو ناوچەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەی دامەزراوەکە کاتێک ئەو مرۆڤە بەو ناوچەیەدا گەشتیکردووە خاکی سعودییەی ئێستا سەوزبووە و بیابانی نەبووە.

بە بۆچونی دامەزراوەکە 120هەزار ساڵ پێش ئێستا گروپێک لە هۆمۆسەیپیێنس -کان گەشتێکی کورتیان کردووە بۆ سعودییەی ئێستا و ئاژەڵی گامێش و حوشتر و فیلی گەورەتر لەم جیلەی ئێستایان پێبووە.

دۆزینەوەی جێ پێیەکە لە نزیک دەریاچەیەکی کۆن بووە کە بە بڕوای دامەزراوە مێژویەکە ئەوان بۆ ماوەیەکی کەم لەوێ وەستاون و پاشان تێپەڕیوون.

دۆزینەوەی جێ پێیەکە دەتوانێت هاوکارێکی باشبێت لەو لێکۆڵینەوە دورودرێژەی کە لەسەر گەشتی یەکەمی هۆمۆسەیپیێنسەکان لە کیشوەری ئەفریقاوە بۆ ناوچەکانی دیکەی زەوی دەکرێت.

پێشتر زانستی گەڕان بەدوای ڕەچەڵەک و گەشتی مرۆڤدا هاوڕابوو کە مرۆڤ لە ئەفریقاوە بەرەو شام هاتووە، بەڵام لەدوای دۆزینەوەی ئەم جێگە پێیە ئەو بۆچونە گۆڕاوە و بەگشتی دەتوانرێت بوترێت کە مرۆڤ لەوکاتەدا بەدوای دەریاچەکان و ئاوی شریندا گەڕاوە.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا بۆ پڕكردنەوەی كەمی هێزەكانی لە عێراق تەكنەلۆجیا بەكاردەهێنێت

بابەتی دواتر

باڵندەیەكی جۆری فلامینگۆ لە سنوری برادۆست دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینه‌وه‌یه‌ك: چای گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ دروستدەكات ‏

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كى كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكیی شێرپه‌نجه‌ى ئه‌مریكی، خواردنه‌وه‌ى چای زۆر ‏گەرم مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاتر ده‌كات.‏ كۆمه‌ڵگه‌ پزیشكییه‌كه‌…
Total
0
Share