ئیمپراتۆرییەتی شێخ مەنسوور لە 10وە بۆ 11 فراوان بوو

گروپی سیتی بۆ تۆپی پێ، یانەی ژمارە 11ی لە سەرانسەری جیهان و ژمارە پێنجی لە کیشوەری ئەوروپا کڕی، “سیتی گروپ” گروپێکی وەرزشیی تایبەت بە تۆپی پێیە و خاوەندارێتییەکەی بۆ شێخ مەنسوور بن زایدی وەزیری دەولەی ئیمارات دەگەڕێتەوە، یەکێک لە یانەکانی سیتی گروپ بریتییە لە یانەی مانچستەر سیتی کە یەکێکە لە بەهێزترینەکانی ئەوروپا و جیهان.

لە نوێترین هەوڵیاندا توانییان یانەی “ئێن ئەی سی بریدا”ی هۆڵەندی بکڕن، کە یەکێکە لە یانە بەشدارەکان لە خوولی هۆڵەندا.

لەو بارەیەوە خاوەندارێتیی “ئێن ئەی سی بریدا” ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “لەسەر پەیڕەوەی بنەماکانمان و نزیکبوونمان لە سیتی گروپ، فرۆشتنی پشکەکانمان بە سیتی گروپ هەڵبژارد، هەموو ئەو لایەنە کڕیارانەی دیکە ئاگادارکراونەتەوە و سوپاسی هەوڵەکانیان دەکەین”.

سیتی گروپ خاوەنی یانەکانی مان سیتی، جیرۆنا، تروا، لۆمێلە لە ئەوروپا، هەروەها شەش یانەی دیکە لە ئەمریکای لاتین و ئوسترالیا و ژاپۆن و چین و هندستان.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ڕوسیا بە هاوکاریی تورکیا داوای یورۆی 2028 و 2032 دەکات

بابەتی دواتر

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح: هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتمانی هیچ شتێكی نوێی تێدا نەبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share