ڕۆونی بۆ کریستیانۆ: سەرت نەوی بکە

ئەستێرەی دێرینی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یونایتد، واین ڕۆونی ڕەخنەی توند ئاراستەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی دەکات و داوای لێدەکات بە دەسەڵات و پێگەی ئێریک تین هاگ قایلبێت.

ڕۆونی کە لە ئێستادا ڕاهێنەری یانەی “دی سی یونایتد”ی ئەمریکییە، بە “تۆڵک سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە، “کریستیانۆ و مێسی دوو باشترین یاریزانی مێژوون، بەڵام پێموایە ئەو کارانەی کریستیانۆ لە سەرەتای وەرزەوە کردوونی، بۆ مانچستەر یونایتد قبوڵکراو نییە، دەشبینم لە تەلەفیزیۆنەوە ڕۆی کین بەرگری لێدەکات، لە کاتێکدا ئەگەر ڕۆی خۆی ڕاهێنەر بوایە ئەوەی قبوڵ نەدەکرد.”

هەروەها دەڵێت، “کریستیانۆ پێویستی بەوەیە سەری نەوی بکات و ئامادەبێت بۆ یاریکردن لە هەر کاتێکدا کە ڕاهێنەر پێویستی پێی بێت، ئەگەر ئەو کارە بکات ئەوا دەبێتە سەرمایە، ئەگەر نەیکات، دەبێتە کەسێکی نەخوازراو.”

کریستیانۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تۆتنهام بەر لە کۆتایی یارییەکە یاریگای بەجێهێشت، لەلایەن تین هاگەوە سزادرا و بۆ یاریی چێڵسی دوورخرایەوە، کێشە بەردەوامەکانی ئەم ئەفسانەیە لەگەڵ ڕاهێنەردا کاردانەوەی لەسەر ئاستی یونایتد هەبووە.

بابەتی پێشتر

براوەی مۆندیال چەند وەردەگرێت؟ خەڵاتەکان بەم جۆرەیە..

بابەتی دواتر

بۆچی هالاند یاری بۆ ئینگلتەرا ناکات؟ خۆی وەڵامدەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەر میلان داوای ئەلبا دەکات

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بۆندێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆردی ئەلبا پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە کردووە. ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی…
Total
0
Share