تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بەخاكسپێردرا.
دوای گەیشتنی تەرمەكەی لەڕێی فڕۆكەخانەوە بە شاری هەولێر، نوێژی مردووی لەسەر مزگەوتی سەید جەعفەر بەرزنجی لە شاری هەولێر لەسەر كراوە و بەرێكرا بۆ گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و لە رێوڕەسمێكدا لە شاری هەولێر بەخاكسپێردرا.
رێوڕەسمی تایبەت بە پێشوازی لە تەرمەكەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و نوێنەری سەرۆكایەتیی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو.