دیشامپ: متمانەی تەواوم بە مباپێ-یە و ڕاگرتنی مێسی ئەرکێکی قورسە

دیدیێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2022 ئەنجامدا، کە بڕیارە سبەیشەو کاتژمێر (6:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

ڕاهێنەرەکەی فەرەنسا بەم جۆرە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە:

 

“ئەمشەو دڵنیادەبمەوە لە دۆخی تەندروستی یاریزانە نەخۆشەکان، هیوادارم بە باشترین ئاستەوە ئامادەبین بۆ یارییەکە، پێویستە سەرنج بخەینە سەر وردەکارییەکان.”

 

“ئامانجمان بردنەوەی ناسناوی مۆندیالە، ئەزموون و تاقیکردنەوەکانی پێشوومان یارمەتیدەر دەبێت.”

 

“تیمێکمان هەیە شرۆڤەی شیوازی یاریکردنی ئەرجەنتین دەکات.”

 

“مباپێ ئارامە و سەرنجی خستووەتە سەر ناسناوی مۆندیال، متمانەی تەواوم پێی هەیە.”

 

“نامەوێت لەبارەی بنزیمەوە وەڵامبدەمەوە، ئەو پێکراوە و لوکا هێرناندێز بە هەمانشێوە، ئێستا 24 یاریزانم لەبەردەستدایە، دادپەروەری نییە لەبارەی پێکراوەکانەوە پرسیارم لێدەکەن، سەرنجی ئێمە لەسەر ئەو یاریزانانەیە کە ئامادەن.”

 

“ڕاستە هاندەرێکی بێشووماری ئەرجەنتین سبەینێ ئامادە دەبێت، بەڵام فەرەنساش هاندەری زۆرە.”

 

“پێموابێت کەشی یارییەکە شادی و ئاهەگگێڕان دەبێت، چونکە گەلی ئەرجەنتین گوڕوتینیان هەمیشە بەرزە.”

 

“بە هاندانی هاندەرانی ئەرجەنتین دووچاری کێشە نابین، چونکە هەموو ئامادەبووان هاندەری ئەوان نین، ئێمەش هاندەرانی فەرەنسا-مان لەپشتە.”

 

“ئەوەی گرنگە بیزانن ئەوەیە، کە ڕکابەرەکەمان هاندەران نییە و لەنێو هاندەراندا نییە، بەڵکو لە نێو یاریگادایە، هەردوو هەڵبژاردەکەش چانسی بردنەوەیان هەیە.”

 

“ئەرجەنتین و ئەرجەنتینییەکان هەموویان، تەنانەت هەندێک لە فەرەنسییەکانیش دەیانەوێت مێسی ناسناوی مۆندیال بباتەوە، لە قەبارەی ئەو پاڵپشتییە گەورە و جیهانییە تێدەگەم کە لە مێسی دەکرێت.”

 

“چوار ساڵ لەمەوبەر مێسی وەک باڵی هێرشبەری ڕاست و هێرشبەری ژمارە نۆ ڕووبەڕوومان بووەوە، بەڵام ئێستا وەک یاریزانێک لە هێڵی ناوەند یاریدەکات و سەربەستییەکی زۆری لەنێو یاریگادا هەیە، بۆیە ڕاگرتنی ئەرکێکی قورسە.”

بابەتی پێشتر

سکالۆنی: خولەک بە خولەک لەگەڵ یاریی کۆتاییدا دەڕۆین و ڕاگرتنی مباپێ ئەرکی تەنها یاریزانێک نییە

بابەتی دواتر

تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بەخاكسپێردرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share