رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

دوای گەیشتنی تەرمەكەی لەڕێی فڕۆكەخانەوە بە شاری هەولێر، رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر ئەنجامدەدرێت.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بە فڕۆكەی تایبەت گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

رێوڕەسمی تایبەت بە پێشوازی لە تەرمەكەی لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو.

پاش دانانی تاجەگوڵینەی نوێنەری سەرۆكایەتیی هەرێم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی و كەسوكاری شەهید، هێزەكانی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە نوێنەر و لایەنە بەشدارەكان لەسەر تەرمی شەهید، دواتر بە رێوڕەسمی سەربازی تەرمەكەی بەرەو فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەڕێكرا.

لە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆش بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی و باوك و كەسوكاری شەهید و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی نوێژی جەنازە و مەراسیمی تایبەتیان ئەنجامدا و تەرمی شەهیدی فەرماندە بەڕێكرا.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر گەیەندرایە بەر ماڵەكەی خۆی و دواتر بەرەو مزگەوتی (سيد جعفر البرزنجي) بەرێكرا بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەنازە لەسەری، بەر لە بەڕێكردنی بەرەو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و بەخاكسپاردنی.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دووشەممە 12ی ئەم مانگە بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

لێدوانێکی مباپێ گڕ بەردەداتە ئەرجەنتینیەکان

بابەتی دواتر

فیلێکس یانەی دڵخوازی دەستنیشانکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share