لێدوانێکی مباپێ گڕ بەردەداتە ئەرجەنتینیەکان

لێدوانێکی پێشووی کیلیان مباپێ لەلایەن میدیاکانەوە زیندووکراوەتەوە، ڕەنگە کاریگەریی ئاگرین لەسەر دەروونی یاریزانانی ئەرجەنتین دروست بکات.

چەند مانگێک لەمەوبەر، کیلیان مباپێی فەرەنسی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندبوو، “ئەوەی هەڵبژاردەکانی ئەوروپا لە ئەمریکای باشوور جیادەکاتەوە، ئێمە هەمیشە یارییە ئاست بەرزەکان ئەنجامدەدەین و بە هەمان ئاستەوە بەردەوام دەبین و بۆ پاڵەوانێتییەکان ئامادەترین، ئەرجەنتین و بەڕازیل ئەم تایبەتمەندییەیان نییە، بەڕازیل لەگەڵ ئەوروپییەکاندا پاڵێوراوێکی باشە، بەڵام ئەوە ڕاستییە کە تۆپی پێی ئەمریکای باشوور هاوشێوەی ئەوروپا پێشکەوتوو نییە، بەڵگەش ئەوەیە لەم چەند مۆندیالەی دواییدا ئەوروپییەکان براوەبوون.”

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئێستادا هەمان ئەو لێدوانەیان زیندووکردووەتەوە، لە کاتێکدا فەرەنسا لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا ڕووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.

ڕۆژنامەی”مارکا” نووسیویەتی، دەکرێت زیندووکردنەوەی ئەم لێدوانانە ببێتە پاڵپێوەنەرێکی بەهێز بۆ مێسی و هاوڕێکانی، دەروونیان لە یاریی کۆتاییدا هاوشێوەی گڕکانێک بتەقێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

لێدانێکی قورس..مانچستەر یونایتد (270) ملیۆنی لەدەستدا

بابەتی دواتر

رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە هەولێر ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share