سەرۆكی هەرێمی كوردستان شه‌هيد ئاكام عومه‌ر بە فه‌رمانده‌ى بوێر و چاونه‌ترسى هێزه‌كانى كۆماندۆ ناودەبات و راشیدەگەیەنێت، مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌كرێت.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر بە فڕۆكەی تایبەت گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و لەوێ رێوڕەسمی تایبەت بە پێشوازی لە تەرمەكەی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و نوێنەر و نێردەی وڵاتان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا وتەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن دڵشاد شەهاب راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم خوێندرایەوە و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ هه‌موومان پێكه‌وه له‌م رێوڕه‌سمه خه‌مگينه‌دا به‌شدارين بۆ ئه‌وه‌ى رێز و پێزانين بۆ خه‌بات و قوربانيدانى گه‌نجێكى فه‌رمانده نيشان بده‌ين و هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانيدا دووپات بكه‌ينه‌وه.
وتیشی، “ئه‌م فه‌رمانده لێهاتووه، له ئه‌ركى نيشتمانيى پاراستنى كوردستاندا، گيانى به‌خشى و شه‌هيد بوو. شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى بوێر و چاونه‌ترسى هێزه‌كانى كۆماندۆ، وه‌كوو هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى لێى ده‌گێڕنه‌وه، هه‌ميشه خۆى له ريزه‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى له كوردستان بووه و قه‌ت نه‌يهێشتووه پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانى ديكه‌ى هێزه‌كه‌ى، پێش ئه‌و بگه‌نه به‌ره‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن”.
نێچیرڤان بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، مێژووى گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى پڕ سه‌روه‌رييه، به قوربانيدان و خوێنى هه‌زاران شه‌هيد و فرمێسك و ئازارى هه‌زاران دايك و باوكى جگه‌رسووتاوى ئه‌م وڵاته تۆمار كراوه. ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى گه‌لى كوردستان، قه‌واره‌ى سياسى و فيدراڵيى هه‌رێمى كوردستان، به‌رى ره‌نج و خه‌بات و قوربانيدانێكى بێ وێنه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌له‌كه‌مانن. ئێمه هه‌موومان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدان و ئازار و قوربانيى خانه‌واده‌كانيانين.
دووپاتیشیكردەوە، هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى جدديدايه، له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و قبووڵكردنى يه‌كتر و پێكه‌وه‌كاركردنى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان به‌گشتى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى هه‌يه. مانه‌وه و سه‌ركه‌وتن و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌كرێت. هێز و ئاماده‌يى و سه‌نگ و قورساييمان له به‌غداد و لاى هاوپه‌يمانان و دۆستانمان له جيهان، به ته‌بايى و يه‌كڕيزيمان ده‌بێت.
سەرۆكی هەرێم لەو مەراسیمەدا ئەوەشی وت، دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ره‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتر، شكستى هه‌موومان و شكستى هه‌رێمى كوردستانه. هه‌رێمى كوردستان و هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كان و پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى، به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى سه‌رده‌كه‌ون. شكستى هيچمان سه‌ركه‌وتنى ئه‌ويتر نييه. سه‌ركه‌وتن و شكستى هه‌موومان پێكه‌وه‌يه. له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييدا، هه‌موومان و هه‌موو گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه براوه و سه‌ركه‌وتوون. له ناته‌بايى و دابڕان و لێكترازان و ناكۆكى و ره‌تكردنه‌وه‌ى يه‌كتردا، هه‌موومان دۆڕاو و شكستخواردووين.
هەروەك داوایشی له هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان كرد كێشه و ناكۆكى به‌لاوه بنێن و به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ريان بكه‌ن و “با پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و فيدراڵى و كاركردن له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌لى كوردستان، هه‌موومان پێكه‌وه كۆبكاته‌وه”.