پارێزگاری هەولێر: هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە تەرمی شەهید ئاكام كراوە

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ پێشوازیكردن لە تەرمی شەهید ئاكام عومەر.

پاش ئەوەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر لە ئەڵمانیاوە گەڕێندرایەوە سلێمانی و رێوڕەسمی تایبەتی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ ئەنجامدرا و دواتر بەرەو فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆ بەڕێكرا، بڕیارە دوای ئەو رێوڕەسمانە بەرەو هەولێری زێدی خۆی بەڕێبكرێت بەمەبەستی بەخاكسپاردنی.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر.

وتیشی، “سەرجەم ئامادەكارییەكان لە فڕۆكەخانەوە تا دەگاتە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد كراوە”.

پارێزگاری هەولێر سەرخۆشی خۆیشی ئاراستەی پێشمەرگە، كەسوكار و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان كرد.

بڕیارە لە هەولێر پاش بەجێگەیاندنی رێوڕەسمە ئاینی و كۆمەڵایەتییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی شەهید ئاكام لە زێدی خۆی و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد بەخاك بسپێردرێت.

فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ لە 19ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی رەسمیدا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش بە سەختی برینداربوو، ئێوارەی دووشەممە 12ی ئەم مانگە بەهۆی كاریگەریی برینەكەیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا شەهیدبوو.

بابەتی پێشتر

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

بابەتی دواتر

گەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بباتەوە هاوسەری یاریزانەکان چی دەکەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share