وەزیری کشتوکاڵ بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان دابەزاند

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا بە دابەزاندنی بەشێک لە دەسەڵاتە هونەری و کارگێڕییەکانی بۆ ئاستی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگاکان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ بڵاویکردەوە، “لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران و خاوەنکار و پرۆژەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزیری کشتوکاڵ بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێڕییەکانی دابەزاند بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەنووسراوی ژمارە ( 5755) لە 2021/8/22”.

بەشێك لەو دەسەڵاتانەی دابەزێنراون بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان بریتین لە، “پێدانی مۆڵەتی بەخێوکەر بۆ ساڵێک، پێدانی مۆڵەتی بێ موچە بۆ ساڵێک و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ موچە، دەسەڵاتی خەرجکردنی دەرماڵەکان بەپێی یاسا، پێدانی دەسەڵاتی ڕێکخستنی گرێبەستی کشتوکاڵی، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی کشتوکاڵی و هەروەها دابینكردنی زەوی بۆ بەشێك لە پڕۆژەكان”.

دەقی بڕیاری دابەزاندنی دەسەڵاتەکان بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. ئەحمەد کەرکوکی: ئەو مامۆستایەی خوێندکارێکی لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکردبوو بانگهێشتی پەروەردە دەکرێت

د. ئەحمەد کەرکوکی رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارەی کە لەسەر کێشانی ئاڵای کوردستان فەسڵکرابوو بابەتێکە کە بە ئاسانی تێناپەڕێت. د.ئەحمەد…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵێك بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق و چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەلینا رۆمانۆفسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبووەوە و لەبارەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان…
Total
0
Share