هازارد بۆ ڕیاڵ مەدرید: کوڕەکەم لێرەیە و ناڕۆم

ئێدین هازارد لە دوایین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردووەتەوە، تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی (هاوینی 2024) لە مەدرید بەردەوام دەبێت.

تۆڕی “ئەتلەتیک” نووسیویەتی، لە کۆبوونەوەی نێوان هازارد و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید، بەڕێوەبەرانی شاهانە داوایانلێکردووە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە و بڕوات، بەڵام یاریزانەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەهۆی خێزانەکەیەوە لە مەدرید دەمێنێتەوە و ناڕوات.

بەپێی سەرچاوەکە، هازاردی تەمەن (32) ساڵە ماوەیەکە کوڕەکەی لە ئەکادیمیای ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردووە، جگە لەوەش هاوسەر و خێزانەکەی بە ژیانکردن لە مەدرید بەختەوەرن و ئامادەنین گۆڕانکاری بکەن.

یاریزانەکە هەفتانە بڕی (450) هەزار یورۆ مووچە وەردەگرێت، ئیدارەی “لۆس بلانکۆس” داوایانلێکردووە بەلایەنی کەمەوە مووچەکەی کەمبکاتەوە، بەوپێیەی لە ڕووی وەرزشییەوە هیچ سوودێکی بۆ پێکهاتەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی نەبووە.

بابەتی پێشتر

بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە گەدەدا دەمێنێتەوە.. ئایا هۆشدارییەکان لەبارەی قوتدانی بنێشتەوە راستن؟

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share