نرخی هێلكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ هەینی نرخی هێلكە لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی هێلكە بە رادەیەكە كە هەر كارتۆنێك لە هێلكە چوار بۆ پێنج هەزار دینار سەرباری نرخەكەی بووە.

هۆكاری ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخەكان، راگرتنی هاوردەكردنی هێلكەیە لە دەرەوەی وڵات و رێگەنادرێت لە دەروازە سنوورییەكانەوە هێلكەی ئێرانی و توركی بێنە بازاڕەكانەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق لەبارەی بڕیارەكەیەوە دەڵێت، “مەبەست لێی پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی خۆماڵی و برەودانە بە كاری خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر” و جەختدەكاتەوە، ئەو هێلكەیەی ئێستا لە بازاڕی ناوخۆدایە، بەشی خۆژێنی و پڕكردنەوەی پێداویستیی هاوڵاتییان دەكات و لە كاتی پێویستدا جارێكی دیكە رێگە بە هاوردەكردنی هێلكە دەدرێت.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆكی پەرلەمان: باشترین دەستوورمان هەیە

بابەتی دواتر

رۆژنامەنووسێك داوای رفاندنی كوڕی بەرپرسان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکرد و ئەمڕۆش تەنها مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی مووچەیان پێدەدرێت. بەپێی…
Total
0
Share