دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکرد و ئەمڕۆش تەنها مووچەخۆرانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی مووچەیان پێدەدرێت.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و سبەینێ یەکشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، هێزەکانی 70 و 80 و دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە لەدوای ئەو کاتە بایکۆت دەشکێنن یاخود بەردەوامی پێدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبییە. وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕاگەیەندراوی وەزارەتی…
Total
0
Share