جێگری سەرۆكی پەرلەمان: باشترین دەستوورمان هەیە

موحسن مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دەستووری ئێستای عێراق باشترین دەستوورە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.

ئەمڕۆ هەینی لە بەغداد “كۆنگرەی دەستووری عێراق 2005: هەڵسەنگاندن و بنیادنانی رووانینێكی نوێ” دەستیپێكرد و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، بەشداربووان هەڵسەنگاندن بۆ دەستوورەكە و بەند و بڕگەكانی دەكەن.

موحسن مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی دەستووری عێراقەوە وتی، “ئەو دەستوورەی لە ساڵی 2005ـدا پەسەندكرا، پێشكەوتووە و لە دەستوورەكانی گشت وڵاتانی عەرەبی باشترە”.

حوسێن عەرەب پەرلەمانتاری سەربەخۆ، وتارەكەی مەندەلاوی لە كۆنگرەكەدا خوێندەوە و رایگەیاند، “دەستوور بە پەسەندكردنی كۆتایی پێنایەت، بەڵكو پرۆسەیەكی بەردەوامی هەمواركردنەوە، سەرباركردن، توێژینەوە و گفتوگۆیە و پێویستە لە ئاست خواستی چالاكوانان، نووسەران، یاساناسان، رووناكبیران و رۆژنامەنووساندا بێت”.

بابەتی پێشتر

ئەنجێلینا جولی دەستیلەكاركێشایەوە

بابەتی دواتر

نرخی هێلكە بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسڵ: 23 تەرم دۆزرانەوە

23 تەرمی نەناسراو لە ناوچەی شەهوان لە موسڵ دۆزرانەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، هێزەكانی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە…
Total
0
Share