زیاد جەبار: 400 ملیار دینارەكە چارەسەری دواكەوتنی مووچە دەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ناردنی 400 ملیار دینارەكە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنانەیە كە ساڵی 2021دا خراوەتە یاسای بودجەوە و جەختیشدەكاتەوە ئەو بڕە پارەیەی رەوانەدەكرێت دەتوانرێت چارەسەری دواكەوتنی مووچە پێبكرێت كە ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان مانگێك دواكەوتووە.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ناردنی ئەو 400 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاری لەسەردراوە لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەدایە كە بۆ یاسای بودجەی 2021ی عێراق لە نێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە ناردنی ئەو 400 ملیار دینارەكە دەتوانرێـت چارەسەری كێشەی دواكەوتنی مووچەی پێبكرێت كە ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان مانگێك دواكەوتووە، جگەلەوەش ئێستا داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم زیادیكردووە دەتوانرێت پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان بە دادپەروەی لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا جێبەجێبكرێن.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە ئامەد روویدا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
Total
0
Share