وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوورەكە دەكرێتەوە”.

پەرلەمانتارێك ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو، كە تونێلی دەربەندیخان كاری نۆژەنكردنەوەكەی تەواوبووە و لەبەر قردێلەكە ناكرێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە و لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەڵێت، “ھەندێك كەس و لایەن بۆ موزایەدە كردن و خۆدەرخستن، زانیاری ناڕاستییان لەبارەی تونێلی دەربەندیخانەوە بڵاوكردووەتەوە، لێرەوە بە هەموو لایەكی رادەگەیەنین سەرەڕای ئەوەی زۆربەی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەواوبووە، بەڵام هێشتا كاركردن لەناو تونێلەكە بەردەوامە و دوای تەواوبوونی كارەكان لە یەك دوو رۆژی داهاتوودا بە ڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن قائیمقامی دەربەندیخانی راسپاردووە، بە بەخشینی رێوڕەسمی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بە كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ لە سنوورەكە، ئەمەش وەك رێز و وەفایەك بۆ گیانی قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆ و كەسوكاری قوربانییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەك ئەو بەڵێنەی وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن بە كەسوكاری قوربانییان و خەڵكی سنوورەكەی داوە كە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتكردنی سنوورەكە درێغی ناكەن و خزمەتكردنی سەرجەم هاونیشتیمانییان بە ئەرك دەزانن.

بابەتی پێشتر

سبەینێ تونێلی دەربەندیخان بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێـتەوە

بابەتی دواتر

ماكرۆن: مێسی یاریزانێكی مەزنە و پێموایە فەرەنسا مۆندیالی 2022 دەباتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رەزامەندی کردنەوەی نووسینگەیەکی بانکی ناوەندیمان لە هەرێم وەرگرتووە و تەواوکردنی کارەکانی لە ئەستۆی…
Total
0
Share