سبەینێ تونێلی دەربەندیخان بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێـتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆتونێلی دەریەندیخان بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێـتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رێگاوبان و ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەینێ هەینی 15ی 12ی 2022 كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان بە رووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا دەكرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تونێلەكە لەلایەن كەس و كاری قوربانییانی هاتوچۆ لە سنوورەكە دەكرێتەوە و هاوكات قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە روونكردنەوەیەكیدا بڵاویكردووەتەوە، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن قائیمقامی قەزای دەربەندیخانی راسپارد بە كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی رووداوەكانی هاتوچۆی سنوورەكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە

تاڤگەیەکی نەبینراو؛ تاڤگەی شێخ عەبدولقادر یەکێکە لە تاڤگە جوان و دڵگیرەکانی ناحیەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وێنە:…
زیاتر ببینە

بەشێك لە تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕاپەڕین ڕەوانەی سلێمانی دەكرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی هاوکاریی تەندروستی ڕاپەڕین دەکات و بڕیادراوە ئەو نەخۆشانەی تەندروستییان جێگیر نییە، بگوازرێنەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی.…
Total
0
Share