كەركوك.. بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگاكە بكات

بڕیارە سبەی چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم، وه‌زیری ناوخۆی عێراق سەردانی که‌رکوک بكات.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی پارێزگای كەركوك هەواڵەكەی بۆ “ئێستا” پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، “مەبەست لە سەردانەكەی وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ که‌رکوک، تاووتوێكردنی چەند پرسێكی ئەمنیی تایبەت بە پارێزگاكەیە.”

لە لێدوانەكەیدا بۆ “تۆڕی میدیایی ئێستا” سەرچاوەكە وتیشی، “وەزیری ناوخۆی عێراق لە سەردانەكەیدا بۆ كەركوك، فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك و بازگەكانی سنووری پارێزگاكە و هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەسەردەكاتەوە. بڕیاریشە لەگەڵ كەسایەتی و سەرۆك هۆزەكانی ناوچەكەدا كۆببێتەوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان: ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل “هـ.ـەپـ.ـەگە”، رایگەیاند، ناکرێت گەریلا چەکدابنێت و ئـ.ـۆجەلان لە ئیمراڵی بێت. مـ.ـوراد قـ.ـەرەیلان، فەرماندەی هێزەکانی…
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share