بەهۆی تەواونەکردنی رێژەی یاسایی ئامادەبووان، پێشبینیی دواخستنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک شەش ئەندام و سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئامادەن.
وتیشی، بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامان، هاوشێوەی هەفتەی رابردوو پێشبینیی دواخستنی کۆبوونەوەکە دەکرێت.