ڕاهێنەری فەرەنسا، بنزیمە بۆ یاریی کۆتایی دەگەڕێنێتەوە؟

دیدیێ دیشامپ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا وەڵامی پرسیارەکان سەبارەت بە کەریم بنزیمە و ئەگەرەکانی گەڕانەوەی بۆ مۆندیالی قەتەر ناداتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بانگەشەی ئەوەیانکردووە، کە کەریم بنزیمە بڕیاربووە بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە دووربکەوێتەوە، بەڵام پێشوەخت وادەی چارەسەری تێپەڕاندووە و ئامادەیە بۆ یاریکردن، بەوهۆیەوە دیدیێ دیشامپی ڕاهێنەری “کەڵەشێرەکانی فەرەنسا” بیر لەوە دەکاتەوە جارێکی دیکە بانگهێشتی بکات تاوەکو لە یاریی کۆتایی مۆندیال بەرامبەر ئەرجەنتین بەشداری بکات.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسان پرسیاریان لە دیشامپ کرد، ڕاهێنەرەکەش وتی، “باشترە وەڵامی پرسیارێکی دیکە بدەمەوە.”

بنزیمە دوای تووشبوونی بە پێکان، داوای لە دیشامپ کرد یاریزانێکی دیکە لە جێگەی بانگهێشت بکات، سەرەڕای ئەوەی کۆلۆ موانی بانگهێشتکرا، بەڵام میدیاکان مکووڕن لەسەرئەوەی جێگرەوەی بنزیمە نییە و هێشتا بە فەرمی یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید لە لیستی فەرەنسا دوورنەخراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

باوەڕ دەکەیت یان نا؟ بەرشلۆنە بە پارەی مۆندیال بەرگریکارێک دەکڕێت

بابەتی دواتر

مێژوو لەگەڵ کامیانە؟ بۆ جاری (11) ئەوروپا و ئەمریکای لاتین ڕووبەڕوودەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی چاوەڕێی زیاتر دەكات

دواجار لیۆنێڵ مێسی ئەرجەنتینی گۆڵی یەكەمی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسییەوە تۆماركرد. لە گەڕی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی…
Total
0
Share