دیلیخت لە بایرن میونشنەوە نزیكە

ماتیاس دی لیخت یەك هەنگاو لە ڕیزەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە دوورە.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی 80 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆی یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەوەی دەستبەرداری دیلیخت ببێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، 70 ملیۆن یۆرۆ كاش دەدرێتە یانەی یۆڤانتۆس و 10 ملیۆن یۆرۆش لەكاتی گۆڕانكاریدا پێی دەدرێت.

گرێبەستی دی لیخت ساڵی 2027 كۆتایی دێت بەڵام ئامادەیی پیشانداوە پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە بكات.

یانەی یۆڤانتۆس بۆ ئەوەی جێگەی دیلیخت پڕبكاتەوە گرێبەست لەگەڵ بریمر بەرگریكاری تۆرینۆ ئیمزادەكات.

بابەتی پێشتر

دیبالا دەچێتە ڕۆماوە

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێك: چەند ساڵی داهاتوو کەم ماڵ تووشبووی شێرپەنجەی تێدانابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share