لیژنەی باڵای ئەمنی قەدەغەی هاتوچۆی لە چەند شار و ناوچەیەك ڕاگەیاند

لیژنەی باڵای ئەمنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئەمشەو 8ی كانونی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی، قەدەغەكردنی هاتوچۆی بۆ ماوەی 24 كاتژمێر لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین ڕاگەیاند و هۆكارەكەشی بۆ “زیاتر پاراستنی ئەمنییەت و خوڵقاندنی كەشێكی ئارام” گەڕاندووەتەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەكە:-

‎بە مەبەستی زیاتر پاراستنی ئەمنیەت و خوڵقاندنی كەشێكی ئارام، لیژنەی باڵای ئەمنی بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاتوچۆی نێوان شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی ڕاپەڕین و گەرمیان بەسەرجەم قەزا و ناحییەكانیانەوە، لە كاتژمێر 12ی شەوی 8/12/2020 تا كاتژمێر 12ی شەوی 9/12/2020

بابەتی پێشتر

ئەمریكا: پارە بۆ هەڵبژاردنەكەی عێراق تەرخان دەكەین و دزەكان سزادەدەین

بابەتی دواتر

كەركوك.. بڕیارە سبەی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی پارێزگاكە بكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share