جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم شەفافییەت لە داهاتی سلێمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت، لەڕێیەوە سات بە سات داهاتە نانەوتییەكانی ناوچەكە بە وردەكارییەكانیەوە دەخرێتە بەرچاوی هاوڵاتییان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، شەفافییەت کۆڵەکەی دروستبوونی متمانەی نێوان هاوڵاتییان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا، پرۆژەی شەفافییەت رادەگەیەنین.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، “لە رێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، رۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بە وردەکارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەموو هاوڵاتییان”.
دووپاتیشیدەكاتەوە، شەفافییەت، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەکی پتەو لە دروستکردنی سیستەمێکی دارایی شەفاف و بۆ یەکەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان کاتدا وەڵامدانەوەی هەموو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە کە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە بڵاودەكرێنەوە.