حاجی كاروان: جێندەر بە واتای هاوسەرگیریی پیاو لەگەڵ پیاو و ژن و ژن كە ئاژەڵیش ئەمەی قبوڵ نییە

حاجی كاروان ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە پۆستێكیدا باس لە پرسی جێندەر دەكات و پرسیار دەكات و دەڵێت، “دەزانن جێندەر بە واتای چییە”؟

هەر خۆشی نووسیوویەتی، “جێندەر بە مانای هاوسەرگیریی پیاو لەگەڵ پیاو و ژن و ژن یاخود ژن و پیاو و ئاژەڵ كە ئاژەڵیش ئەمەی قبوڵ نییە”ّّ!!

راشیگەیاندووە، “بێگومان دەزانم جێندەر یەعنی ڕەگەز، بەڵام مەبەستم ئەوانەی باسی جێندەر دەكەن و كۆڕ و كۆبوونەوەی بۆ دەكەن و نایانەوێت جیاوازی ڕەگەزی هەبێت و پلانی گڵاویان لەپشتی ئەم ناوەوە هەیە و یەك دونیا مەبەستی گڵاویان هەیە یەك لەو مەبەستانەیان ئەوەیە كە من نووسیوومە”.

بابەتی پێشتر

عێراق چەند جۆر ئۆتۆمبێل دروستدەكات و نرخیان چەندە؟

بابەتی دواتر

لە هەولێر خۆپیشاندانە و رێگەیەكی سەرەكی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share