مێسی یان مباپێ؟ شێخی قەتەر براوەی مۆندیالە

سەرچاوەکانی ئەوروپا پێیانوایە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانیی شازادەی قەتەر لە سازکردنی مۆندیال سەرکەوتوو بووە، لەوەش گرنگتر دووان لە سیمبوڵی یانەکەی گەیشتوون بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “مارکا”، حکوومەتی وڵاتانی قەتەر و فەرەنسا لە ڕووی سیاسییەوە پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان نییە، بەڵام لە ڕووی وەرزشییەوە پێچەوانەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی کۆمپانیایەکی قەتەری خاوەندارێتی یانەی پاریس سان جێرمانی بەدەستهێنا.

لە هەموو ئەوانە گرنگتر، ئیماراتییەکان چەندین هەوڵیانداوە لە تۆپی پێی ئەوروپا جێدەستیان دیاربێت، بەڵام قەتەرییەکان لەم مۆندیالەدا بە چەند هەنگاوێک پێشیانکەوتوون.

مارکا نووسیویەتی، لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا مێسی ڕووبەڕووی مباپێ دەبێتەوە، ئەو دوو ڕووخسارەی کە سیمبوڵی یانەی پاریس سان جێرمانن، ئەوەش دەیسەلمێنێت کە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانەی پاریس سان جێرمان لە ڕووی وەرزشی و بازرگانییەوە براوەیە، لە سەرو ئەویشەوە شێخ تەمیم براوەیە، کە خاوەنی کۆمپانیا سپۆنسەرەکەی پاریس سان جێرمانە و خلێفی وەک هاوکارێک لەژێر دەستیدا کاردەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینته‌ر سێ خاڵی کۆکرده‌وه‌ و سپۆرتینگ له‌ کاتی زیادکراودا تۆتنهامی کوتا به‌زه‌ویدا

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 ده‌ستی پێکرد، ئینته‌ر میلان یه‌که‌مین بردنه‌وه‌ و…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لووتکه‌ی چێڵسی و مانچسته‌ر یونایتد به‌ یه‌کسانبوون کۆتاییهات

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی چێڵسی له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر‌ مانچسته‌ر یونایتد…
Total
0
Share