بەڕێوەبەرایەتیی گشتى کارەباى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوە لە رۆژی شەممەوە گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆى دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى یەکەمى خوێندنگانەوە و پێویستیى خوێندکاران و ناوەندەکانى خوێندن گۆڕانکاریى لەبەرنامەى موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەرۆژى شەممەوە بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر 7:00ی بەیانى بۆ 1:00ى شەو دەبێت، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەباى نیشتمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن”.
ئاشکراشی کرد، “دواى کۆتایی هاتنى تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەى کارکردنى موەلیدە ئەهلییەکان وەک پێشووى لێدێتەوە، کە 1:00ى پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00ى شەو لەگەڵ بەیانیان 6:30 بۆ 8:00ى بەیانى دەبێت”.