دوو کەس بە تۆمەتی دزینی 50 بوتڵی غاز دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەس بە تۆمەتی چەندین تاوانی دزی دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوا بەدوای  ئەوەی هێزەکانمان بە بوونی چەندین حاڵەتی دزینی بوتڵی غاز و دزیکردن لە مارکێتەکان لە گەڕەکەکانی 11ی ئازار و پیرڕەش ئاگادارکرانەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لەدوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر توانیمان دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م،م،ع) تەمەن 28 ساڵ و (ک،ب،ا) تەمەن 22 ساڵ دەستگیربکەن، هەردووکیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە”.

باسی لەوەشکرد، “لە درێژەی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکاندا دانیان بەوەدا ناوە لە شەش تاوانی جۆراوجۆردا بە نزیکەیی 50 بوتڵی غازیان دزیوە و بە هەمان شێوەش لە شەش مارکێت دزیان ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “تۆمەتبارەکان چەندین تاوانی دیکەیان لە باخەکانی شەقڵاوە ئەنجامداوە، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکانیشیاندا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان ساختەکردووە تا نەناسرێنەوە”.

 

بابەتی پێشتر

تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

بابەتی دواتر

گۆڕانکاریی لە بەرنامەى کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share