بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە شەوی 19 ی ئەم مانگەوە جارێکی دیکە تونێلی پێشڕەو دادەخرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە شەوی 19 ی کانوونی یەکەم لە کاتژمێر 6:00 ی ئێوارە تا کاتژمێر 5:00ی رۆژی دواتر تونێلی پێشڕەو دادەخرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کاتەدا کاری نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی چەناڵی ئاوی ناو تونێلەکە لە لایەن تیمی تایبەتەوە ئەنجامدەدرێت”.
دوایشیکرد، “شۆفێران لەو کاتەدا رێگەی سەر چیای ئەزمەڕ بەکاربهێنن”.