وەزارەتی كارەبا: لە هەر شوێنێك سیستەمی پریپەید هەبێت كارەبای 24 كاتژمێری هەیە

وەزارەتی کارەبا دەیەوێت سیستەمی پریپەید بۆ شارەکان دابینبکات و دەڵێت، “ئەو شوێنانەی ئێستا کارەبایان کراوەتە ئەم سیستەمە، ٢٤ کاتژمێر کارەبایان هەیە”.

‏‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، بە پریپەیدكردنی كارەبای نیشتمانی، جگەلەوەی كارەبایەكی بەردەوام بۆ هاوڵاتییان دابیندەكات، لەو شوێنانەی سیستەمەكە جێگیركراوە، لۆدی سەر گۆڕەرەکانی کارەبا بە نزیکەی 50% کەمبووەتەوە و “کارەبای بەردەوام بۆ پڕۆژە، بیرەکانی ئاو و رووناکیی شەقامەکان دابینکراوە”.

‏‎ئەمە جگە لەوەی کە ئەم سیستەمەی کارەبا، دەتوانێت بارزۆری و کێشەی ڤۆڵتیە بەتەواوی چارەسەربکات.

‏‎سیستەمی پریپەید، جگە لە ژینگەیەكی پاك و كارەبایەكی باش و بەردەوام، بارگرانی سەر شانی هاوڵاتییانی بەهۆی نەهێشتنی دوو سەرچاوەی پێدانی کارەبا کەمتر كردووەتەوە، “لەو شوێنانەی سیستەمەكەیان بۆ بەستراوە، سەرپێچییەکانی سەر کارەبا چارەسەر کراون و ژمارەی راستەقینەی هاوبەشانی کارەبا بە دیارکەوتوون”، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی فەرمانگەكەدا هاتووە.

‏‎ئاشكراشیكرد، ملیۆنێك و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە تەواوی هەرێمی كوردستان بەستراون، بەمەش 92٪ـى هاوبەشان پێوەرەكەیان بۆ بەستراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share