دۆلار گەیشتە 152 هەزار و 450 دینار

ئەمڕۆ دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد و لە دوای كەمكردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەرزترین نرخە دۆلار پێیگەیشتبێت.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دراودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 100 دۆلاری ئەمریكی بە 151 هەزار و 750 دینار بوو، كەمێك لەمەوبەر بەهای 100 دۆلار 700 دیناری چووەسەر و گەیشتە 152 هەزار و 450 دیناری عێراقی.

لە ماوەی دوو هەفتەدا و هاوكاتی ئەوەی كە بەهای دۆلار زیاتر هەڵكشاوە، بانكی ناوەندیی عێراق چەند جارێك لە رێگەی كاربەدەستەكانییەوە جەختیكردووەتەوە لەوەی رێكار دەگرێتەبەر و هاوسەنگی بۆ بازاڕی دراوەكان دەگەڕێنێتەوە و بەهای دۆلار جێگیردەكاتەوە، بەڵام رۆژ بە رۆژ دینار بەرامبەر بە دۆلار زیاتر بەهاكەی لەدەستدەدات.

لە ماوەی رابردوودا، بانكی ناوەندیی عێراق فرۆشی هەفتانەی دۆلاری كەمكردەوە و بەشێك لە بانكەكانی لە بەدەستهێنانی دۆلار بێبەشكرد، بەوەش گۆڕانكاری لە نرخەكاندا روویدا و بەهای دۆلار بەرزبووەوە.

بابەتی پێشتر

غادە عەبدولڕەزاق لە 12ـیەمین هاوسەری جیابووەوە

بابەتی دواتر

لەبەرزیی چوار کیلۆمەترەوە کەوتەخوارەوە و نەمرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای خاوی برێنت بەرزبووەوە

خاوی برێنت جارێكی دیكە بەرزبووەوە، ئەو بەرزبووەنەوەیەش پاش دابەزینێكی گەورەی بەهاكەی دێت هەر لەم هەفتەیەدا، ئێستا بەرمیلێك لە…
Total
0
Share