غادە عەبدولڕەزاق لە 12ـیەمین هاوسەری جیابووەوە

غادە عەبدولڕەزاق ژنە ئەكتەری میسری، لە 12ـیەمین هاوسەری جیابووەوە و دەڵێت، “هێمنانە بوو”.

ئەو ئەكتەرە بە فەرمی جیابوونەوەی لە “هەیسەم زەنیتا”ی هاوسەری راگەیاند و وتی، “بە شێوەیەكی هێمنانە و باڵا و دوور لە ورووژاندنی مشتومڕ و بڵاوكردنەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا” لە هاوسەرەكەی جیابووەتەوە.

جیابوونەوەی غادە و زەنیتا دوای نزیكەی سێ ساڵ لە هاوسەرگیریكردنەكەیان دێت و ژنە ئەكتەرەكە هۆكارەكانی ئاشكرانەكردووە، تەنها وێنەكانی زەنیتای لە پەڕە و هەژمارەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سڕیوەتەوە.

غادە لەدایكبووی ساڵی 1965ـە و تا ئێستا 12 جار هاوسەرگیریی كردووە، یەكەمیان لە تەمەنی 17 ساڵیدا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو داهێنەرانە کێن کە بە داهێنانەکانی خۆیان گیانیان لەدەستدا؟.. دواهەمینیان داهێنەری تیتان بوو

پێگەی ویکیپیدیا، ناوی بەڕێوەبەری ئەو کۆپانیایەی ژێردەریایی تیتانی دروستکردبوو زیادکرد بۆ لیستی ناوی ئەو داهێنەرانەی کە داهێنانەکانی خۆیان…
Total
0
Share