مەلا كەریم شكور: ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو لینكانەی بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بڵاوكراوەتەوە بەدوداچوونمان كردووە هیچی راست نین و جەختیشدەكاتەوە، ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت.

مەلا كەریم شكور ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،

بەدواداچوونمان لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆی عێراق كردووە كە دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە و ئەو لینكانەی كە بڵاوكراونەتەوە هیچی راست نین و وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی و مەرجی دامەزراندن و تەمەن دەردەكات و ئەو كات لینكەكەی بڵاودەكەنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت و بە مووچەیەكی شایستە دادەمەزرێندرێن كە چاوەڕواندەكرێـت لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هەمان مەبەست سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکات. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەڵەبجە توانای وەرگرتنی نەخۆشیی تریان نییە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری کۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشیی دیکەیان نییە و قاوشەکان پڕبوون.…
Total
0
Share