خوێندنی باڵا 16 پۆست لە زانكۆیەكی هەرێم رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ جاری دووەم 16 پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکینکى دهۆک رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە پۆستەكان بریتین لە:

هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان
هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆ کاروبارێن زانستی و خواندنا بلند
هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى
راگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى
راگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
راگرێ کولیژا تەکنیکی تەندروستی شێخان
راگرێ کولیژا تەکنیکی ئاکرێ
راگرێ کولیژا تەکنیکی ئینفورماتیک ئاکرێ
راگرێ کولیژا تەکنیکی زانستێن پترول و کانزا ‌‌‌‌- زاخو
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
بەڕیوەبەری گشتى سەنتەری توێژینەوە

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکان بۆ پۆستى (هاریکارێ سەرۆک زانکۆ) و (راگرێ کۆلێژ) و (بەڕێوەبەرى گشتى سێنتەرى توێژینەوە) بریتین لە:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

هەروەها مەرجەکان بۆ پۆستى راگرێ پەیمانگەها:
1. بڕوانامەکەى لە ماستەر کەمتر نەبێت.
2. ناونیشانى زانستى لە مامۆستا کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

وەزارەتەكە روونیشیكردووەتەوە، ئەو بەڕێزەی داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەشبکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت. هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

دواکات بۆ پێشکەشکردنى داواکارییەکە رۆژى شەمە رێکەوتى (2022/12/24) لە ڕێگەى ئەم بەستەرەەوە بێت: (https://forms.gle/XepNFZ11bWLusrpx7) دەبێت.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ پارێزگارەكان دەكات

بابەتی دواتر

رێگایەکی نامۆ بۆ بە قاچاخبردنی ئایفۆن بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییەکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، زیندانییەک کە بە…
Total
0
Share