حکومەتی بەریتانیا و ئەبرامۆڤیچ ڕێککەوتن

حکومەتی بەریتانیا بڕیاری سڕکردنی هەژمارەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ ڕادەگرێت، لە بەرامبەردا کەسایەتییە ڕووسییەکە داوای قەرزەکانی لە یانەی چێڵسی ناکاتەوە.

کۆمپانیای کۆنسۆرتیوم بە سەرپەرشتی تۆد بۆیلی گرێبەستیان بۆ کڕینی پشکەکانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ پێشکەش کردووە، بەڵام ماوەیەکە بەهۆی سزا سەپێنراوەکانی حکومەتی بەریتانیاوە هەژمارەکانی سڕکراوە و ئەوەش ڕێگری لە ئاڵوگۆڕی خاوەندارێتی یانە ئینگلیزییەکە دروست کردووە.

ئەبرامۆڤیچ لە ماوەی خاوەندارێتی بۆ یانەی چێڵسی، دوو ملیار دۆلاری بە قەرز پێبەخشیوون، بەڵێنیشی داوە داوای قەرزەکان نەکاتەوە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا ترسی لەوە هەیە بەهۆی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی بووەتەوە داوای قەرزەکانیشی بکاتەوە.

بۆ ئەم مەبەستە حکومەتی بەریتانیا ڕێککەوتنێکیان لەگەڵدا کردووە، ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی پشکەکانی دەکرێت بەبێ کێشە، بەو مەرجەی گرێنتی داوانەکردنەوەی قەرزەکانی بدات، ئەوەش لەنێوان جەمسەرەکاندا ڕەزامەندی لەسەر دراوە.

بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەوە، لە ماوەیەکی کورتدا گرێبەستی فرۆشتنی یانەی چێڵسی بە یاسایی و بەبێ کێشە بە سەرپەرشتی داونینگ ستریت واژۆ دەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕێبەر ئەحمەد لە تاران بووە<br>زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی

بابەتی دواتر

تەندروستیی ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری لە شتنەوەی مریشک و گۆشت دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share