کامپۆس هۆشداری بە ڕامۆس داوە

سێرجیۆ ڕامۆس، بەرگریکاری یانەی پاریس سان جێرمان لە ژووری جلگۆڕینەکان کاریگەری دروستکردووە، لە بەرامبەردا ئیدارەی یانە بەدوای یاریزانێکی جێگرەوە و ڕکابەردا دەگەڕێن تاوەکو هەژموونی بەسەر کریستۆف گالیتیێدا نەسەپێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “لیکیپ”ی فەرەنسی، لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشیی پاریس سان جێرمان هەوڵەکانی بۆ کڕینی سەنتەرێکی بەرگری بۆ پێگەکەی سێرجیۆ ڕامۆس چڕکردووەتەوە، لە هەوڵەکانیشیان بۆ کڕینی میلان سکرینیار (ئینتەر میلان) و محەممەد سیماکان (لایپزیک) نزیکن لە شکستهێنانەوە.

کامپۆس بە ڕامۆسی ڕاگەیاندووە، کە ئیدارەی یانە خۆشحاڵە کێشە جەستەییەکانی تێپەڕاندووە و بووەتە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکان، بەڵام ناچارن بەدوای جێگرەوەیدا بگەڕێن تاوەکو هەست بە ئاڵنگاری بکات و نەبێتە لەمپەر لەبەردەم پلانەکانی کریستۆف گالیتیێ.

لە بەرامبەر ئەم هەوڵەدا، ڕامۆس خۆشحاڵی دەربڕیوە و دووپاتیکردووەتەوە، ڕێگر نییە بەرامبەر بە کڕینی بەرگریکارێک لە کاتێکدا ئەگەر هەیە بەهۆی پێکانەوە نەتوانێت لە کۆی یارییەکانی وەرزدا بەشداری بکات.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی پەرلەمان: دەبێت ماف و داخوازییەكانی كرێكار لە كەرتی تایبەتدا پارێزراو بێت

بابەتی دواتر

کوندی خەمبارە و لاپۆرتا بەڵێنی پێداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share