سەرەڕای بڕیاری دادگا ئاسایشی هەولێر چالاكوانانی شیلادزێ ئازادناكات

ئەگەرچی ماوەی دوو رۆژە پێنج لە چالاكوانانی شیلادزێ بڕیاری دادگایان هەیە بۆ ئازادبوون، بەڵام ئاسایشی گشتیی هەولێر ئازادیان ناكات، وەك ئەوەی تیمی پارێزەرانی بەرگری دەیڵێت.

تیمی پارێزەرانی بەرگریکار لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان لە بانگەوازێكدا دەڵێت، دوو رۆژە پێنج چالاکوانی شیلادزێ بە بڕیاری دادگا ئازادکراون، سەرەڕای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵە بە ناحەق لە زیندانن و ئێستاش ماوەی حوکمەکانیان تەواو کردووە، بەم سەرماو سۆڵە لە بەیانییەوە کەس و کاریان کە ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە لەبەردەم ئاسایشی گشتی هەولێرن و لە چاوەروانی ئازادکردنی رۆڵەکانیانن، بەڵام ئاسایش تا ئەو دەققەیە ئازادیان ناکەن ئەمە چ ویژدانێکە؟!

لە بەشێكی دیكەی بانگەوازەكەدا، كە ئاراستەی سەرۆكایەتییەكانی هەرێم، نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوەكان كراوە، هاتووە، “ئەم هێشتنەوەیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە، داواکارین لە بەڕێزتان بێنە دەنگ و ئەم زوڵمەی لەم پێنچ چالاکوانە دەکرێت قبوڵی نەکەن و داواکارین دەستبەجێ ئازادبکرێن”.

پێشتر بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیکراوانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەوانەی بڕیاری ئازادكردنەكەیان هەیە بریتین لە (كۆڤان تاریق، نێچیرڤان بەدیع، سیروان شەریف و مەحمود ناجی).

ئەوكات ئەوەشی وت، “دوو رۆژی دیکە زیندانیکراوێکی دیکە بە ناوی ئەمجەد شەریف دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی ئازاددەکرێت”.

بابەتی پێشتر

هێزە تایبەتەكانی ئیتاڵیا: كاریزمای فەرماندە ئاكام هەرگیز لەبیرناكرێت

بابەتی دواتر

شاندی حكومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆك كۆماردا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

21 كەس لەسەر شەڕكردن ده‌ستگیركران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی دەڵێت، “شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌…
Total
0
Share