سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بەبۆنەی شەهیدبوونی ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ پرسە و سەرەخۆشی دەربڕی، رایگەیاند، خوێنی شەهیدان بۆ هەتا هەتایە لە بیری نەوەکانی داهاتوودا دەمێنێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی کۆماردا هاتووە، “سەرۆکایەتیی کۆمار پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەی قارەمانی هێزەکانی کۆماندۆ رادەگەیەنێت، کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازیدا دژی تیرۆر لە هەرێمی کوردستان شەهیدبوو”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “خوێنی شەهیدان بۆ نەوەکانی داهاتوو رێگای ئازادییان رووناک دەکاتەوە بە قوربانیدان بە گیانی خۆیان”.
داوای سەبووری و ئارامگری بۆ خێزان و هاوڕێ و کەسوکاری دەکات.