بەغداد 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری دا 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022 بنێرێت.

نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە هەوڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەغداد 400 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت.

وتیشی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا 200 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

وەزیرەكەی یەكێتی لە حكومەتی عێراق جەخیتكردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 200 ملیارەكە بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2022 دەنێرێت و بەوەش كۆی ئەو پارەیەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت 400 ملیار دینار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share