دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیەندرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان، هەلی كاری بۆ 49 دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخساند و بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن.

لە ئاگادارینامەیەكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ماوەیەك لەمەوبەر دامەزراندنی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆڕی و پێداویستی داواكردبوو، بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی داتاكان كە چی بێسوودبوون، بۆیە دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران دەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، كاتی پێشكەشكردنی سیڤی بۆ دامەزراندن لە رۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022 دەبێت، داواكارییەكانیش لە رێگەی فۆرمەوە لە سایت و پەڕەی فەرمیی وەزارەت پێشكەشدەكرێن.

 

لێرەوە فۆرمەكە پڕبكەرەوە

بابەتی پێشتر

جێنین پلاسخارت بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: نەتەوە یەکگرتوەکان هاوسۆزە لەگەڵ جەنابت و خانەوادەکەی ئاکام عومەر

بابەتی دواتر

کونسوڵخانەی ئەڵمانیا بۆ شەهیدبوونی ئاکام عومەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share