باندێکی دزیکردن دەستگیرکرا کە ئەندامەکانی خزمی یەکترن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی باندێکی شەش کەسی دزیکردنی راگەیاند کە سەرجەمیان خزمی نزیکی یەکترن.

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، “لەلایەن هێزەکانمان لە ناو قەڵادزێ و سنووری ئیدارەی راپەڕین توانراوە باندێکی شەش کەسی دەستگیربکرێن کە خزمی نزیکی یەکترن و چەندین تاوانی دزیکردنیان ئەنجامداوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “سێ لە دەستگیرکراوەکان پێکهاتبوون لە دوو ژن و کچی یەکێک لەو ژنانە، کە لە ناو قەڵادزێ زێڕ و مۆبایل و پارەیان دزیوە، دانیان بەوەدا ناوە لە شارەکانی دیکەش هەمان تاوانیان ئەنجامداوە”.

ئاشکراشیکرد، “سێ کەسەکەی دیکەشیان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا دەستگیرکراون، کە دووانیان پیاون و ئەوی دیکەشیان کچە و کچی هەمان ئەو ژنەیە کە لە قەڵادزێ لەگەڵ کچێکی دیکەیدا دەستگیرکراون”.

باسیلەوەشکرد، “لە کاتی پشکنینی ماڵی تۆمەتبارەکەی حاجیاوا بڕی 44 مسقاڵ زێڕ و پێنج هەزار و 800دۆلاری ئەمریکی، وەسڵی کڕینی خانوو و زێڕ دەستیان بەسەرداگیراوە”.

بە وتەی وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، سەرجەم تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی 446 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی: بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت

بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، رایگەیاند، بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان زەکاتیان پێدەشێت. عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە تۆڕی…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share