فەرماندەی یەکەی سەربازی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بۆ کۆچیدوایی ئاکام عومەر دەردەبڕم.
عەقید مارک دی میشێ، فەرماندەی یەکەی سەربازی ئەڵمانیا لە عێراق لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، “بەناوی یەکەی سەربازی ئەڵمانیا لە عێراق دەمەوێت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم بۆ کۆچییدوایی ئاکام عومەر عوسمان دەربڕم”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا باسی لەوە کرد، “بیرکردنەوەمان لەگەڵ هەمووتاندایە لەم کاتە خەمناکەدا”.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لەدوای برینداربوونی و مانەوەی 53 رۆژ لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا شەهید بوو.