نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بە 138 هەزار و 950 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

پێشتر جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەشێکی بەهۆی خێرایی پرۆسەی حەواڵەی دەرەکییەوەیە، بەشێكی دیکە بەهۆی کەمبوونەوەی نەختینەی دینارەوەیە لە بازاڕدا لە ئەنجامی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share