رۆژنامەنووسێكی دیكە لەكاتی رووماڵی مۆندیالدا گیانیلەدەستدا

رۆژنامەنووسی دووەم لەكاتی رووماڵی جامی جیهانی لە قەتەر گیانیلەدەستدا، تەنها رۆژێك دوای گیانلەدەستدانی رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی كە بەهەمان شێوە رووماڵی یارییەكانی دەكرد.

كەناڵی “ئەلكەئس”ی قەتەری لە پۆستێكدا لە تویتەر گیانلەدەستدانی خالد موسلیم-ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، وێنەگرە و لە “كارگێڕیی داهێنان”ی كەناڵەكە كاردەكات.

بەپێی میدیاكان وێنەگرە قەتەرییەكە لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەناكاو گیانیلەدەستداوە.

گیانلەدەستدانی موسلیم بە تەنها رۆژێك دێت دوای راگەیاندنی گیانلەدەستدانی گرانت وال رۆژنامەنووسی ئەمریكی تایبەتمەند بە رووماڵی یارییەكانی تۆپی پێ لەكاتی رووماڵی یارییەكانی مۆندیالدا لە قەتەر.

رۆژنامەنووسەكە (48 ساڵ) بۆ كەناڵی سی بی ئێس سپۆرتی ئەمریكی كاریدەكرد.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی دهۆک: رووداوەکەی ئەمڕۆ تیرۆریستی بووە

بابەتی دواتر

ئەو کەسەی بە ئۆتۆمبێل لە هاوڵاتییەکیدا و هەڵاتبوو لە سلێمانی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گریلیش مانچستەر سیتی شۆک کردووە

چەندین یانەی گەورە خواستیان لەسەر گواستنەوەی جاک گریلیش یاریزانی یانەی ئەستۆن ڤێلا نیشانداوە، یاریزانەکەش گرنگی بە ئۆفەرەکان نادات.…
Total
0
Share