ژنە شازادەیەكی سعودیە ئۆتۆمبێلێكی لاندكروزەر دەدات بە هاوڵاتییەكی كوردستان

هاوڵاتییەكی كوردستان، لە لایەن شازادە ئەمیرە عەبدوڵڵا ئال سعودەوە ئۆتۆمبێلێكی بە دیاریی پێدەبەخشرێت.

هاوڵاتییەكە ناوی سالم جومعە فەرەج غێدانە و خەڵكی خورماتووە، بە شێوەی ئۆنڵاین بەشداریی تیروپشكی خەڵاتی بەخشینی ئۆتۆمبێلێكی كردووە و دواتر ناوی وەك براوەی خەڵاتەكە لە لایەن دامەزراوە شاهانەكەی سعودیەوە ڕاگەیەندراوە.

وەك لە نووسراوەكە و گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی بە دیاریی دراوە بە سالم جومعە، لە جۆری تۆیۆتا لاندكروزەرە و مۆدێلی 2022ـە، لە سعودیە نووسراو بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و دەروازە سنوورییەكان كراوە بۆ ئەوەی ڕێكارەكانی ناردنی ئۆتۆمبێلەكە بۆ عێراق جێبەجێبكەن و بگات بە دەست براوەكەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
Total
0
Share