گۆشەگیری هۆكارە بۆ تووشبوون بە هەوكردنی مێشك

پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان بەرگریی جەستە بەهێزدەكات

لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لایەنی ئەرێنی هەیە و هۆكارە بۆ كەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر مێشكی مرۆڤ، بەرگریی جەستە بەهێزدەكات و دووریدەخاتەوە لە تووشبوون بەهەوكردنی مێشك.

ماوەی دوو ساڵە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گۆشەگیریی مرۆڤەكان زیادیكردووە كە ئەوەش هۆكارێكە بۆ زیادبوونی مەترسی لەسەر لایەنی دەروونی و جەستەیی، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەركەوتووە گۆشەگیری هۆكارێكە كە مێشكی مرۆڤەكان دووچاری هەوكردن دەكات.

ساڵی 2021 لە پێنج فەرمانبەر سێ فەرمانبەر لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دووچاری فشاری دەروونی بوون، داتاكە لەلایەن كۆمەڵەی زانستی دەرووناسیی ئەمریكاوە وەرگیراوە و دەركەوتووە فشاری دەروونی و پەیوەندیدار بە كاركردنەوە كاریگەریی نەرێنی لەسەر ووزە و هەوڵی كەسەكان دروستكردووە.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەك كە نەخۆشخانەی “ماساچوستس” بە هاریكاری لەگەڵ زانكۆی كینغز كولیدج لە لەندەن ئەنجامیداوە، پشكنین بۆ كەسانی تەندروست لە دوای جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ و داخستنی شوێنە گشتییەكان ئەنجامدراوە و دەركەوتووە گوشارەكان لەسەر مێشك بەهۆی ئەو بڕیارە زیادیكردووە كە هۆكارە بۆ هەوكردنی مێشك بەراوورد بە پێش بڕیاری قەدەغەكردن و ڕاگەیاندنی كەرەنتینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوبوونەوەى تاى خوێنبەربوون دەدات

تەندروستیى هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا تۆمارکردنى دوو حاڵەتى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانى یەکەم حاڵەت رادەگەیەنێت. وەزارەتى تەندروستیی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share