بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پسووڵەی خۆراك دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك و جەختیشدەكاتەوە ئەو كەسانەی كە هاوسەرگیری ئەنجامدەدەن یاخود پێویست دەكات بە كاتی پسووڵەیەكی خۆراكیان بۆ دەردەكرێت بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان تا ئەو كاتەی پسووڵەكە دەكرێتە كارتی زیرەك.
یاسین مەحمود بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پارێزگای نەجەف دەستكراوە بە گۆڕینی پسووڵەی خۆراك بە كارتی زیرەك كە بە شێوەی ئەزموونی كاری لەسەر دەكرێت و پلان و بەرنامە دانراوە دواتر لە پارێزگاكانی دیكەی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە جێبەجێبكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە ساڵی داهاتوو بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەڕێوەبەری رێكخستنی پسووڵەی خۆراك ئاشكراشیكرد، “بۆ هاوسەرگیری و حاڵەتەكانی جیابوونەوە و پسووڵەیەكی نوێ لای خۆمان چاپدەكەین بەمەبەستی راییكردنی مامەڵەكانیان تا ئەو كاتەی پسووڵەی خۆراك دەگۆڕدرێت بۆ كارتی زیرەك.