دوو بارهەڵگر بەیەکیاندادا و شۆفێرەکانیان برینداربوون

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن دوو بارهەڵگر بەیەکیاندادا و شۆفێرەکانیان برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 12:15 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن لە نزیک گوندی سیارە دوو بارهەڵگر توووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، شۆفێری هەردوو بارهەڵگرەکە برینداربوون، یەکێکیان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان: نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت نرخی بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لە 850 دینار زیاتربێت، هەر بەنزینخانەیەکیش پەیڕەوی…
Total
0
Share