وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، لاهور جەنگی بورهان لە دەزگای ئاسایش دەستبەسەرە و پۆڵادی براشی برینەکەی سووکە و بەمزووانە دەچێتە زیندان.
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لاهور جەنگی بورهان لەلای دەزگای ئاسایش دەستبەسەرە و سەرجەم دەستگیرکراوانیش بەهەمان شێوە.
وتیشی، دۆخی تەندروستیی لاهور جەنگی بورهان باشە و چاوەڕوانین دادگا بڕیاری خۆی بدات.
باسی لەوەشکرد، پۆڵاد جەنگی بورهان برینەکەی سووکە و بەمزووانە دەچێتە زیندان.
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەوەشی وت، دوێنێ یەکەمجار چەکدارانی لالەزار تەقەیان کرد و بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزییەکان دروستبوون.
وتیشی، “سەرەتا یەکێک لە ئەندامەکانی ئێمە بە تەقەی چەکدارانی لالەزار شەهیدبوو”.